له هه‌ولێر، شانۆی "ئه‌وه‌م به‌سه‌ر هاتییه" له نووسینی ئۆلیڤیه شیاتشاری و ده‌رهێنانی هیوا سوعاد یونس لە رۆژی جیهانی شانۆ نمایش ده‌كرێت.
نمایشى شانۆكه له رۆژی چوارشه‌م 27ی ئادار سه‌عات 9:30ی شەو له هۆڵی میدیا ده‌بێت. له‌وباره‌یه‌وه هیوا سوعاد ده‌رهێنه‌ری شانۆیه‌كه به "وشه"ی گوت، له شانۆكه‌دا یوسف عوسمان، مام سه‌عید، عه‌لی عه‌بدولباقی، شه‌یما و شنیار رۆڵ ده‌بینن كه له سه‌عات نۆ و نیوی شه‌و له 27ی ئادار نمایش ده‌كرێت.
ڕوونیشی كرده‌وه، شانۆگه‌رییه‌كه باس له كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی كۆمیدی نمایش ده‌كرێت و ماوه‌ی سه‌عاتێك ده‌خایه‌نێت.
له‌ماوه‌ی رابردوودا، هه‌وڵی زۆر هه‌بووه كه هونه‌ری شانۆ له هه‌ولێر زیاتر گرنگی پێ بدرێ، هیوا سوعاد یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه به‌رده‌وام له خه‌می شانۆی كوردیدا بووه.
وشه/ فه‌یسه‌ڵ شێخانی