فه‌رمانده مه‌نسووڕ بارزانی سه‌ردانی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دهۆكی كرد و گوتی، به فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی هه‌رچی پێویست بێت بۆ زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی دهۆكی ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ له دهۆك لافاو دروست بوو، به‌هۆیه‌وه دوو هاووڵاتییانی گیانیان له ده‌ست دا و زیان به‌ر چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كه كه‌وتووه.
فه‌رمانده مه‌نسووڕ بارزانی سه‌ردانی خێزانه زیانلێكه‌وتووه‌كانی پارێزگای دهۆكی كرد و گوتی، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی هاتووین زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی دهۆك به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه و بزانین چ پێویسته بۆیان بكرێت.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه "ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت و هه‌رچی پێویست بێت بۆ قه‌ره‌بووی زیانه ماڵییه‌كانیان بۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".