ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق

:: PM:08:13:19/03/2024 ‌
لە سەلاحەدین، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەوەكالەت كرد.

بارەگای بارزانی بڵاوی كردەوە، لە دیدارەكەدا كە د.شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەبوو، دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی تاوتوێ كران و دووپات لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە و دەستووری كرایەوە كە تێیدا مافی سەرجەم پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان زامن بكرێت.

هەر لە دیدارەكەدا باس لە مافە دەستوورییەكانی سەرجەم پێكهاتەكان كرا.



وشە - وشه‌