سێیەم كەس بەهۆی لافاوی دهۆك گیانی لە دەست دا

:: PM:09:50:19/03/2024 ‌
نەوزاد هلوری پەیامنێری "وشە" لە دهۆك، لە بەیانییەوە لە رووماڵی لافاوی پارێزگاكەیە، كەمێك لەمەوبەر پێی راگەیاندین، كەسێكی تر لە بریندارانی لافاوەكەی ئەمڕۆ گیانی لە دەست دا.

ئەمشەو عەقید بێوار عەبدولعەزیز گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای دهۆك رای گەیاند، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاوەكەی ئەمڕۆ سنووری پارێزگاكە، دوو كەس گیانیان لە دەست داوە.

هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، زیاتر لە 150 خانوو و 50 ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەیشتووە 120 كەس لە مەترسی رزگاركران و 11 كەسیش بریندار بوونە. 

هاوكات كەمێك لەمەوبەر كەسێكی تر كە تەزووی كارەبا گرتبووی گیانی لە دەست دا. 



وشە - وشه‌