وەڵامێك بۆ یەكێتی: دوو ساڵە نەتانوێراوە هەڵبژاردن بكەن

:: PM:11:02:19/03/2024 ‌
لەكاتێكدا لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا، یەكێتی نەیوێرا بەشداری هەڵبژاردن بكات و بەردەوام داوای دواخستنیان لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكرد، كەچی ئێستە ئەو حزبە موزایەدەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكەن. 

تەواوی دوو ساڵی رابردوو لەسەر ئاستی پەرلەمانی كوردستان و سەركردایەتی سیاسیی یەكێتی هەموو هەوڵێكی ئەوە بوو كە هەڵبژاردن دوابخرێت، بەڵام ئێستە كاتێك پشتیوانی دادگای فیدڕاڵ و نەخشەی ئێرانیان بە دەست گەیشتووە دەڵێن، با هەڵبژاردن بكرێ.
 
زانا مەلا خالید سەرۆكی پێشووی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، بە "وشە"ی گوت، دوو ساڵ یەكێتی نەیهێشت و نەیوێرا هەڵبژاردن بكرێت، ئێستە هاتوون دادگایەكی نادەستووریان هێناوە بە كەیفی خۆیان دەستكاری یاسای هەلبژاردنیان كردووە و باسی هەڵبژاردن دەكەن.
 
هەروەك دووپاتی لەوەیش كردەوە كە یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستانیش رێگربوو لەوەی یاسای هەڵبژاردن هەمووار بكرێتەوە. 

چاودێرانی سیاسیی روو دەكەنە یەكێتی و دەلێن، شەرم ناكەن؟ ترستان لێ نیشتووە و پەناتان بردووەتە بەر خەڵك و وڵاتانی تر دەستكاری ئەنجامی هەڵبژاردنتان بۆ بكەن، هێشتا رووتان هەیە قسە بكەن.



وشە - وشه‌