لە زاخۆ کەسێک بەهۆی لافاو گیانی لە دەست دا

:: AM:12:05:20/03/2024 ‌
کەمێک لەمەوبەر کەسێک بەهۆی لافاوەوە گیانی لە دەست دا و ئەوەیش دەبێتە چوارەم کەس کە ئەمڕۆ بەو هۆیەوە گیانی لە دەست دابێ. 

نەوزاد هلوری پەیامنێرمان پێی گوتین، کەمێک لەمەوبەر کەسێک لە زاخۆ بەهۆی لافاوەوە گیانی لە دەست داوە.

روونیشی کردەوە کە دوو پرد لە زاخۆ ژێر ئاو کەوتوون، 150 ماڵیش ئاو چووەتە ماڵەکانیان و چۆڵکراون. 

نەوزاد هلوری پەیامنێری "وشە" لە دهۆك، لە بەیانییەوە لە رووماڵی لافاوی پارێزگاكەیە.

عەقید بێوار عەبدولعەزیز گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای دهۆك رای گەیاند، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاوەكەی ئەمڕۆ سنووری پارێزگاكە، سێ كەس گیانیان لە دەست داوە.

هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، زیاتر لە 150 خانوو و 50 ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەیشتووە 120 كەس لە مەترسی رزگاركران و 11 كەسیش بریندار بوونە.


وشە - وشه‌