ئه‌ندامێكی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، دادگای فیدراڵی له ژێر گوشاری حه‌شدی شه‌عبی و ئێران، بڕیار دژی ھه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كات و ئه‌وانه‌یشی له كوردستان بێده‌نگن، ژێرده‌سته‌ن و فه‌رمان له ده‌ست خۆیان نییه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی ئادار، د.حه‌مید باڤی ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ "وشه" گوتی، دادگای فیدراڵی وه‌ك ئه‌و دادگایه‌ی له ده‌ستوور دیاری كراوه دانه‌نراوه و گۆرانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه، ئێسته له ژێر بڕیاری حه‌شدی شه‌عبییه، بۆیه بڕیاری ناده‌ستووری دژی هه‌رێم ده‌دات و بووه به دادگایه‌كی سیاسی.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان باسیان له‌وه ده‌كرد نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكه‌ین، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا ھه‌موو داواكارییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت، ڕاست ده‌رنه‌چوو و ئه‌وانه بڕیار له ده‌ستی خۆیان نییه و ته‌نیا بڕیاریان بۆ دێت و جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌نگیان نییه له ئاست ئه‌و ھه‌موو سته‌مه‌ی له ھه‌رێمی وردستان ده‌كرێت.
وه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وانه ھه‌ر بڕیارێك بده‌ن له ژێر فشاری ده‌ره‌كی ده‌یده‌ن و ھیچ له به‌رژه‌وه‌ندی ھه‌رێمی كوردستان نییه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه ته‌نیا له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو، دادگای فیدراڵی زیاتر له هه‌شت بڕیاری دژی كوردستان داوه.
وشه/ بڵند ئیبراھیم