مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان له نه‌ورۆزدا له ئاكرێ به‌شدارى رێوره‌سمێكى كرد و راى گه‌یاند، سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌م كه به‌ڕاستی له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوودا گه‌لێك خۆڕاگر بوون به‌رانبه‌ر به ناخۆشیی ژیان، به تایبه‌تیش نه‌بوونی مووچه و بودجه و گه‌لێك ناخۆشی تر كه هاتوونه‌ته پێشه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان باسى له‌وه كرد، نه‌ورۆز رۆژێكی نه‌ته‌وه‌ییه، ئێمه له‌م ڕۆژه‌دا جارێكی تر په‌یمان به خوای خۆمان و خوێنی شه‌هیدانی خۆمان و پێشمه‌رگه‌ی خۆمان و خه‌ڵكی كوردستان دەدەین، كه ئێمه به‌رگری له ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ین.
ده‌قی وتاره‌كه‌ی مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان:
به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان، ئاماده‌بووانی هێژا، میوانانی قه‌درگران، ئێوه گه‌لێك به‌خێر هاتن بۆ ئاكرێ، بۆ ناوه‌ند و پایته‌ختی نه‌ورۆز. نه‌ورۆزی ئێوه هه‌مووتان پیرۆز بێت.
ئه‌وه چه‌ندین ساڵه گه‌نج و لاوانی ئاكرێ مه‌شخه‌ڵ هه‌ڵده‌كه‌ن و به‌سه‌ر چیا ده‌كه‌ون و نه‌ورۆز لێره له ئاكرێ پیرۆز ده‌كه‌ن، كه له هیچ جێیه‌كی دیكه‌ی دونیادا ئه‌م بۆنه‌یه وه‌ك ئاكرێ و به‌م شێوه‌یه پیرۆز نه‌كراوه. بۆیه ئێمه پێمان خۆش بوو كه ئه‌مساڵ بێینه ئێره، تاوه‌كوو له هه‌موو ساڵه‌كانی داهاتوو ناوه‌ندی ئاكرێ ببێته ناوه‌ندی پیرۆزكردنی نه‌ورۆز له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و جیهان. من پیرۆزبایی له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م، چ له ناوه‌وه و چ له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، پیرۆزبایی له هه‌موو ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ش ده‌كه‌م كه نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كه‌ن.
جێی خۆیه‌تی من له‌م ده‌رفه‌ته‌دا سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری ئه‌و بنه‌ماڵانه بكه‌م كه دوێنێ به‌هۆی باران و لافاو له دهۆك و زاخۆ گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا، هیوادارم خوای گه‌وره به به‌هه‌شتی به‌رینیان شاد بكات و سه‌بر و ئارامیش بداته كه‌سوكاری ئه‌وان. گه‌لێك كه‌سیش ماڵ و موڵكیان زه‌ره‌ر و زیانی پێكه‌ت، من حه‌ز ده‌كه‌م پێیان بڵێم كه ئیشه‌ڵا خوا ده‌رفه‌ت بدات، ئێمه قه‌ره‌بوویان ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌حمه‌تی و ئازار و ناخۆشییه‌ی كه پێیان گه‌یشتووه، سووك بكه‌ین.
جێی خۆیه‌تی سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌م كه به‌راستی له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوودا گه‌لێك خۆڕاگر بوون به‌رامبه‌ر به ناخۆشیی ژیان، به تایبه‌تیش نه‌بوونی مووچه و بودجه و گه‌لێك ناخۆشیی دیكه كه هاتوونه‌ته پێشه‌وه. هه‌رچه‌نده گرفتی ئێمه به‌س مووچه نییه، ئێمه داخوازی و ڕێباز و خاك و ڤیانی ئێمه گه‌لێك له مووچه زیاتره، به‌ڵام ئه‌وه ژیانی خه‌ڵكی پێوه گرێدراوه، بۆیه ئێمه هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه تاوه‌كوو ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكرێت. هه‌رچه‌نده ده‌ستی زۆر خراپ هه‌بوون بۆ تێكدانی بابه‌تی نه‌ناردنی مووچه و دابینكردنی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان. جێی خۆیه‌تی من سوپاسی ئه‌وانه بكه‌م و دڵنیایی بده‌م كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی فیدڕاڵ له گفتوگۆداین تاوه‌كوو ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكه‌ین، وه‌كوو پێی گوتووین، ئیشه‌ڵا له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا دێته چاره‌سه‌ر كردن و هیوادارم ئه‌م بابه‌ته چیدی نه‌بێته پرس و گرفت بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
نه‌ورۆز رۆژێكی نه‌ته‌وه‌ییه، ئێمه له‌م ڕۆژه‌دا جارێكی دیكه په‌یمان به خوای خۆمان و خوێنی شه‌هیدانی خۆمان و پێشمه‌رگه‌ی خۆمان و خه‌ڵكی كوردستان، كه ئێمه به‌رگریی له ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ین، له قه‌واره‌ی كوردستان بكه‌ین، ڕووبه‌ڕووی سته‌م و بێدادی و نادادپه‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵی ده‌بینه‌وه و ئیشه‌ڵا له‌سه‌ر ئه‌و په‌یمانه به‌رده‌وام ده‌بین.
نه‌ورۆز ڕۆژێكی نوێیه، ده‌ستپێكێكی نوێیه، ساڵێكی نوێیه، به‌ڵام بۆ ئێمه نه‌ورۆز ژیانێكی نوێیه و هیوادارم ئه‌مڕۆ ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو خۆشی و ده‌ستكه‌وتی زیاتری بۆ گه‌لی ئێمه تێدا بێته ده‌ست.
من جارێكی دیكه سوپاسی ئێوه هه‌مووتان ده‌كه‌م.