بە تەقلەیەك ئێف 16یەك كەوتە خوارەوە

:: PM:09:08:20/03/2024 ‌

هێزی سەربازیی یۆنانی ئاشكرای دەكات كە فڕۆكەیەكی جۆری ئێف 16 لە كاتی مەشقدا لە دەریای ئیجە، كەوتە خوارەوە و خاپوور بوو.

ئەمڕ چوارشەم، 20ی ئادار، حكوومەتی یۆنان بڵاوی كردەوە كە لە نزیك دورگەی بیساتۆرا لە باكوری ڕۆژهەڵاتی ئەسینا، فڕۆكەیەكی ئیف 16 هەر كە لە بنكەكەی هەڵدەفڕێت، پاش ماوەیەك دەكەوێتە خوارەوە. ئامانجی هەڵفڕینەكە مەشق بووە و پاش یەكەم تەقلە، دەكەوێتە ناو دەریای ئیجەوە.

بۆ ئەوەی هەرچۆنێك بێت فڕۆكەكە ڕزگار بكەن، دوو هێلیكۆپتەر و دوو فڕۆكەی سەربازیی بەلەمێكی سەر بە دەریاوانیی سەربازی یۆنان دەنێرن، لە
گەڵ كەشتیی هەڵكۆڵینی كەنەراوەكان.

ئەم هەڵمەتی پڕچەككردنەی یۆنان بۆ هێزە سەربازییەكەی و كڕینی فڕۆكەی جۆری ئێف 16ی ئەمەریكی، لە بەرانبەر بەهێزبوونی سوپای توركیایە و دەیانەوێت باڵانسی هێز لە ناوچەكەدا بپارێزن، چونكە ئەوان هەموو بەهێزبوونێكی زیاد لە پێویستی توركیا، بە هەڕەشە بۆ سەر خۆیان هەژمار دەكەن، بەهۆی ئەو ململانێ مێژووییەی لە نێوانیاندا هەیە.


وشە - عەبدوڵا عومەر