سوودانی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەكات

:: AM:10:08:21/03/2024 ‌
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی بۆ جەژنی نەورۆز بڵاو كردەوە و دووپات لە پێكەوەژیان و كاری پێكەوەیی دەكات. 

سوودانی لە پەیامەكەیدا دەڵێ‌، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستە گەلی كوردی ئازیز لە هەرێمی كوردستان و سەرجەم خەڵكی عێراق دەكەم، بەو ئومێدەی ئەم بۆنە مەزنە ببێتە بەدیهێنەری داهاتووێكی گەش.

"ئەم بۆنەیە بیرمان دەخاتەوە هیچ جێگرەوەیەك نییە بۆ كاری پێكەوەیی و بەرز ڕاگرتنی بەها هاوبەشەكان و یەكچارەنووسیی و ئەو داهاتووەی پێكەوە دەینەخشێنین لە سەرانسەری عێراق دا" سوودانی وای نووسیوە.

هەروەها لە كۆتایی پەیامەكەیدا دەڵێ‌، بەو ئومێدەم خوا سەقامگیریمان بۆ بگێڕێتەوە.



وشە - وشه‌