كەسێكی نزیكی جەمیل بایك كوژرا

:: AM:10:53:21/03/2024 ‌
"میت" لە ئۆپەراسیۆنێكیدا لە ناوچەی قەندیل، بەرپرسی هەماهەنگیكاری گەنجانی ئێرانی پەكەكە/كەجەكەی بەناوی "بارزان حەسەنزادە"ی لەچالاكی خست.

ئاژانسی ئانادۆڵۆ بڵاوی كردەوە، بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە تەناهییەكانەوە دەستكەوتووە، میت شوێنی حەسەنزادەی دۆزیەوە كە لە قەندیل بووە، ئەم كە ناوە نهێنییەكەی "تۆلهلدان قەندیلە"ە و لە ساڵی 2016دا پێوەندی بە ڕیزەكانی پەكەكەوە كردووە.

حەسەنزادە كە لە پەیوەندیدابووە لەگەڵ جەمیل بایك و دوران كاڵكانی سەردەستەكانی پەكەكە، لە ئۆپەراسیۆنێكدا كوژرا. 

ئەوەیش ئاشكرا كرا كە حەسەنزادە كاری دەستخستنی ئەندامبووە بۆ ڕێكخراوی پەكەكە.



وشە - وشه‌