كەشناسی: هەورە برووسكە و بارانی بەلێزمە و بەفر دەبێت

:: AM:11:10:21/03/2024 ‌
كەشناسیی هەرێمی كوردستان بە فەرمی رەوشی كەشوهەوای هەرێمی كوردستانی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو راگەیاند و دەڵێ، ئەمڕۆ و سبەی بارانی بەلێزمە و تاوەباران دەبارێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 21ی ئادار، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەناوچە شاخاوییەكان نمەباران دەبارێت و لەكاتەكانی ئێوارە ئەگەری گۆرینی بۆ شێوەی تاوەباران و هەورە برووسكە هەیە لە شارەكانی هەولێر و دهوك و دەوروبەری.

هەروەها سبەی هەینی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەكاتەكانی بەرەبەیان دابارین بەشێوەی نمە باران دەست پێدەكات و بەفرێكی كەم لەناوچە شاخاوییەكانی  سنووریەكان دەبارێت.

ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆلێكی باران ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، لە دهۆك لە دوو رۆژی رابردوو لافاو دروسبوو كە بەهۆیەوە سێ‌ كەس گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەكی زۆریش بریندارن. 



وشە - وشه‌