كارەبا بۆ ناوچە زیانلێكەوتووەكانی دهۆك و زاخۆ زیاد كرا

:: PM:12:04:21/03/2024 ‌
بە بڕیاری وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، 75 مێگاوات كارەبا بۆ ناوچە زیانلێكەوتووەكانی لافاوەكەی دهۆك و زاخۆ زیاد كرا.

وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا، بڕی 75 مێگاوات كارەبا بۆ ناوچە زیانلێكەوتووەكانی دهۆك و  زاخۆ زیاد بكرێت تا ئەو كاتەی چارەسەری تەواوی زیانەكان دەكرێت و دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە. 

وەزارەتەكە ئامادەیی خۆی پێشانداوە بۆ چارەسەركردنی كێشە پێوەندیدارەكانی كارەبا كە بە هۆی لافاوەوە ڕووی داوە.

چەند ڕۆژی رابردوو، لافاو دهۆك و زاخۆی گرتەوە جگە لە زیانێكی زۆری مادی، سێ‌ كەس بەهۆی لافاوەكەوە گیانیان لە دەست دا. 



وشە - وشه‌