نەوت بەسەر زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی دهۆك و زاخۆ دابەش دەكرێ

:: PM:12:17:21/03/2024 ‌
لەسەر ڕاسپاردەی كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت، بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بڕیاردرا نەوتی ماڵان دابەش بكرێ‌.

بە گوێرەی بڕیاری وەزارەتەكە، لە سەرەتادا وەك هەنگاوی یەكەم، ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی نەوتی ماڵان بەسەر خێزانە زیانلێكەوتووەكان و هەموو ئەو هۆتێلانە دابەش دەكرێ‌ كە كە خێزانە زیانلێكەوتووەكانی پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەخۆ گرتووە.

ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر بریاردرابوو 75 مێگاوات كارەبایش بۆ ئەو ناوچە زیانلێكەوتووانە زیاد بكرێ‌ كە بەهۆی لافاوەكەی چەند رۆژی رابردووی دهۆك و زاخۆ زیانیان بەركەوتبوو. 



وشە - وشه‌