به بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌یه‌كى له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیاوه پێگه‌یشت.
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاوى كرده‌وه، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌یه‌كى پیرۆزبایى له هاكان فیدان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیاوه پێگه‌یشت كه تیایدا هیواى ساڵێكى پڕ له خۆشى و ئارامى و ته‌ندروستیى باش بۆ به‌ڕێزیان ده‌خوازێت.
له نامه‌كه‌دا بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا نووسیوویه‌تى: به‌ڕێز سه‌رۆك، دۆستى ئازیزم، له ناخه‌وه پیرۆزباییى جه‌ژنى نه‌ورۆزتان لێده‌كه‌م كه سیمبوولى خۆڕ‌اگرى و ئاشتى و ژیانه‌وه‌ى سروشت و ساڵیكى نوێ و نه‌ریتێكى كۆنى هاوبه‌شمانه. هه‌روه‌ها هیواى خواستووه هه‌ماهه‌نگى و هاوبه‌شیى نێوان هه‌ردوولا به‌هێزتر بێت له‌پێناو ئارامى و ئاشتى له ناوچه‌كه‌دا.