ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌ته‌مایه بڕیارمانه‌یه‌كی نوێ بۆ راگرتنی به‌په‌له‌ی جه‌نگی غه‌زه بخاته ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام واشنتن گوتوویه‌تی له‌وانه‌یه ڤیتۆی بكات.
سه‌رچاوه‌كه له زاری سێ دیپلۆماتكاری ئاگادار ئاماژه‌ی داوه كه ره‌شنووسی بڕیارنامه‌كه، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌موو به كاتی نیویۆرك ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام دواتر ئه‌وه راگه‌یه‌نرا كه ده‌نگدانه‌كه بۆ دووشه‌م دوا خراوه.
ئه‌م هه‌وڵه له دوای ئه‌وه دێت كه بڕیارنامه‌ی پێشنیاركراوی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن رووسیا و چین ڤیتۆ كرا و وڵاتانی عه‌ره‌بیش ره‌خنه‌یان له بڕیارنامه‌كه گرت و گوتیان، دژی ئیسرائیل به راشكاوی هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گیراوه.
داوا كراوه ده‌بێت هه‌رچی زووه جه‌نگ بوه‌ستێنرێت
به‌شێك له بڕیارنامه نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كه هێشتا نه‌خراوه‌ته ده‌نگدانه‌وه، له‌لایه‌ن جه‌زائیر نووسراوه، له بڕیارنامه‌كه‌دا داوا كراوه ده‌بێت هه‌رچی زووه جه‌نگ بوه‌ستێنرێت، هه‌روه‌ها داوای كردووه سه‌رجه‌م بارمته‌كان به‌بێ هیچ مه‌رجێك ئازاد بكرێن.
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فه‌ردا، سێ وڵاتی ئه‌وروپا، مالت و سلۆڤانیا و سویسرا له‌گه‌ڵ وڵاتانی مۆزه‌مبیق، گویان و سیرالیۆن، پاڵپشتییان له بڕیارنامه‌كه كردووه.
جه‌نگی غه‌زه له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه ده‌ستی پێ كردووه كه سه‌رووی 32 هه‌زار كه‌س به‌هۆی جه‌نگه‌كه كوژراون و سه‌رووی 75 هه‌زار كه‌سی تر بریندار بوون.