به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی زاخۆ، 410 خێزانی زیانلێكه‌وتوو قه‌ره‌بوو كرانه‌وه، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداری سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ڵێ، سه‌رباری دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت، فه‌رمانده مه‌نسووڕ بارزانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا بووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی ئادار، گوهدار شێخۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ره‌به‌خۆی زاخۆ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد كه به زووترین كاتدا به هانای خه‌ڵكی زاخۆ هات.
روونیشی كرده‌وه كه له زاخۆ به هۆی لافاوه‌وه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه، ته‌نیا زیانی مادی هه‌بووه، كه ماڵ و دووكانی هاووڵاتییان زیانی به‌ركه‌وتووه.
شێخۆ باسی له‌وه كرد، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م 410 خێزانی زیانلێكه‌توو له زاخۆ قه‌ره‌بوو كرانه‌وه، هه‌روه‌ها 133 دووكان و شوێنی گه‌شتیاریش كه زیانیان به‌ركه‌وتووه له قۆناغی دووه‌مدا پێش جه‌ژن قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه سه‌رباری دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت، فه‌رمانده مه‌نسوور بارزانی له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی سه‌رجه‌م زیانلێكه‌تووانی لافاوه‌كه‌ی به‌سه‌ر كردووه و به‌ڵێنیدا كه سه‌رجه‌میان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.