وەزیری دارایی پیلانی دوژمنانی ئاشکرا کرد و خۆفرۆشان هێرشی دەکەنە سەر

:: PM:10:45:23/03/2024 ‌
ئاوات شێخ جەناب، لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی، ورد و درشتی رەوشی دارایی ئاشکرا کرد و باسی هەژماری منی بە تەواوی روونکردەوە، بە جۆرێک پیلانی دوژمنانی ئاشکرا کرد. 

ئەمشەو ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لە بەردەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کە کەناڵەکانی خۆفرۆشانیش لەوێ بوون، هەموو ڕاستییەکانی لەبارەی پیلانی بەغدا دژی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دادگای فیدراڵییەوە ئاشکرا کرد، بۆیە خۆفرۆشان دەستیان بە کەمپینێکی گەورەی جنێودان و سووکایەتیکردن کردووە دژی ئاوات شێخ جەناب.

ئێستە لەگەڵ بڵاو بوونەوەی دیمانەکەدا، پەیج و کەناڵەکانی یەکێتی کەوتنە جنێودان بە وەزیری دارایی. 

خۆفرۆشان ماوەیەکە پیلانی جۆراجۆر دادەنێن دژی حکوومەت و هەژماری من، بەڵام وەزیری دارایی پیلانەکانی لێ ئاشکرا کردن.


وشە - وشه‌