دوای ئه‌وه‌ی ڕووسیا 57 مووشه‌كی بالیستی و درۆنی ئاراسته‌ی ئۆكراینا كرد، پێگه‌ی فه‌رمیی حكوومه‌تی ئۆكراینا بڵاوی كرده‌وه، له كۆی 29 مووشه‌كی ئاراسته‌كراو، 18 مووشه‌ك له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانیی ئۆكرایناوه تێكشكێنراون و 25 درۆنی ئێرانیشیان تێكشكاندووه.
له دوای هێرشی تیرۆریستی داعش بۆ سه‌ر مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، ئۆكراینای تێوه‌گلاند له هێرشه‌كه و كه‌مێك پێش ئێسته سێرهی پۆپكۆ سه‌رۆكی ئیداره‌ی سه‌ربازی كیێڤ
ڕای گه‌یاند، سیستمی به‌رگریی ئۆكراینا توانیویه‌تی زۆر له‌و مووشه‌كانه تێكبشكێنێت كه له‌لایه‌ن ڕووسیاوه ئاراسته كراون.
پۆڵه‌ندا نیگه‌رانه له هێرشه‌كانی سوپای ڕووسیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای ئۆكراینا و له‌مباره‌یه‌وه هێزی ئاسمانیی ئه‌و وڵاته خراوه‌ته ئاماده‌باشی، نیگه‌رانییه‌كانی پۆڵه‌ندا له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه هێزی ئاسمانی ڕووسیا ئاسمانی پۆڵه‌ندای به‌زاندووه.
ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتره شه‌ڕی ئۆكراینا به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌یش له دوای له‌شكركێشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، ئێسته شه‌ڕه‌كه گه‌یشتووه‌ته ناوماڵی ڕووسیا و له ماوه‌ی ڕابردوو ئۆكراینا له ڕێی درۆنه‌وه بنكه‌كانی ده‌نگدانی ڕووسیای كرده ئامانج و ئێسته‌ش داعش مۆسكۆی شڵه‌ژاندووه، به‌م هۆكارانه‌ش تا دێت تێوه‌گلانی ته‌واوی ڕۆژئاوا له شه‌ڕه‌كه به‌ره‌وه هه‌ڵكشان ده‌چێت.