له دوای هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر مۆسكۆ و كوشتنی زیاتر له 133 كریستیانی ڕووسی، كریستیانه‌كانی عه‌نكاوه سه‌ردانی كه‌نیسه‌كانیان كرد و له هه‌ولێری پایته‌خته‌وه ماته‌میان بۆ هه‌موو قوربانیانی هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ی مۆسكۆ ده‌ربڕی.
ئه‌مڕۆ 24ی ئادار، كریستیانه‌كانی عه‌نكاوه له هه‌ولێر،
چوونه كه‌نیسه‌كان و ماته‌میان بۆ قوربانیانی هێرشی سه‌ر مۆسكۆ ده‌ربڕی، داعش له به‌یاننامه‌ی له ئه‌ستۆگرتنی هێرشه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه دابوو، كریستیانه‌كانیان كردووه‌ته ئامانج، كاردانه‌وه‌كانی هێرشی تیرۆریستی داعش بۆ سه‌ر مۆسكۆ درێژه‌ی هه‌یه، ئه‌مڕۆ پوتین ئۆكراینای به تۆمه‌تبار ناو برد و به‌م هۆیه‌شه‌وه 57 مووشه‌ك و درۆنی ئاراسته‌ی ئۆكراینا كرد.
هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی داعش، شه‌ڕی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا ده‌خاته قۆناغێكی نوێوه، پۆڵه‌ندا هۆشداری داوه له به‌زاندنی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ڕووسیاوه و سیستمی ئاسمانی خراوه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و ڕووسیا ئاسمانی ئۆكراینای به‌زاند.