له مێژووی دروستبوونی ئیسرائیله‌وه تا ئێسته، جووه‌كان هێنده‌ی ئێسته سه‌رگه‌ردان نه‌بوون و بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی ئیسرائیل‌دا، 60 هه‌زار ئیسرائیلی له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی حزبوڵای لبنان ماڵه‌كانی خۆیان جێهێشتووه.
پێگه‌ی ''
نیویۆرك تایمز'' ئاشكرای كرد، حزبوڵای لبنان له ڕێی دژه‌تانك و هه‌ڕه‌شه‌ی جۆراوجۆره‌وه، دانیشتووانی باكوری ئیسرائیلیان هه‌راسان كردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی ئیسرئیلییه‌كانی باكور گه‌یشتووه‌ته هه‌موو ماڵه‌كان، به‌م هۆیه‌شه‌وه دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه ماڵه‌كانی خۆیان چۆڵ كردووه و هاتوونه‌ته ناوه‌ندی ئیسرائیل.
له شه‌ڕی نێوان هه‌ردوولا، هه‌م ئیسرائیل و هه‌م حزبوڵاش زیانی گیانییان پێ كه‌وتووه، به‌ڵام ئیسرائیل به شێوازێكی توندتر وه‌ڵامی هێرشه‌كانی حزبوڵای لبنان ده‌داته‌وه، ئێسته سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات بووه‌ته زۆنێك كه هیچ كه‌س بۆی نییه پێدا تێپه‌ڕ ببێت، هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی حزبوڵا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه بووه‌ته هۆی په‌كخستنی ئابووری كشتوكاڵی ئیسرائیل.
ئێسته له نێوان ئیسرائیلییه‌كان دوو به‌ره دروست بووه، لایه‌نێكیان پێیان وایه فه‌رمانی حكوومی بۆ چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان له به‌ره‌ی باكوری كه‌رتی غه‌زه بڕیارێكی دروست بووه، به‌ڵام به‌ره‌یه‌كی تر پێی وایه مانه‌وه له ماڵه‌كانیان باشتر بووه له چۆڵكردنی، ئێسته 60 هه‌زار ئیسرائیلی ماڵه‌كانی خۆیان له باكوری ئه‌وه وڵاته چۆڵ كردووه.
هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه بۆ ڕاگرتنی حزبوڵای لبنانی و ئیسرائیل له هێرشه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ سه‌ر یه‌كتر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات حزبوڵا ڕازی بكات به‌وه‌ی له‌سه‌ر سنووری ئیسرائیل بكشێته‌وه به‌ره‌و پاش، ئیسرائیل به ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر حزبوڵا ڕازی نه‌كه‌ن بكشێنه‌وه دواوه، ئه‌وا هێرشی وشكانی ده‌كاته سه‌ر باشووری لبنان.