له پیرۆ ئێسكی دۆلفینێكی دێرین دۆزرایه‌وه كه مێژووكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 16 ملیۆن ساڵ به‌ر له ئێسته، دۆلفینه‌كه ناوی ''پێبانیستا یاكورونا''ی لێ نراوه.
به‌گوێره‌ی دۆكیومێنتارییه‌كی تیمی كه‌ناڵی جیهانی ''ناشناڵ جیوگرافی''، ئه‌و جۆره له دۆلفین یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین دۆلفینه‌كانی دنیا و له ده‌ریای باشووری ئه‌فریقا ژیاون، به‌گوێره‌ی ئاژانسی ''
ڕۆیته‌رز'' ئه‌و جۆره له دۆلفین له باشووری ئاسیاوه چوونه‌ته ئه‌فریقا و زۆربوونیان له‌گه‌ڵ دۆلفینه‌كانی باشووری ئه‌فریقا كردووه.
ئێسته توێژێنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئێسك و پروسكی دۆلفینه‌كه له گۆڤاری ئه‌كادیمی ''ساینس ئه‌دڤانس'' بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه هه‌موو ئه‌و دۆلفینانه له ماوه‌ی ڕابردوودا له ناو زه‌ریاكاندا ژیوان، دواتر كۆچیان كردووه به‌ره‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئاوی سازگاری لێیه.