گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وەڵامی ئەمەریکا دەداتەوە لەبارەی ئەوەی ئەمەریکا ڕووسیای لە هێرشە تیرۆرستییەکە ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام مۆسکۆ گوێی بە ئەمەریکا نەداوە، ئێستە ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە وەڵامی ئەمەریکا ڕای گەیاندووە، ''ئێوە تا ئێستە نەتانتوانیوە بکوژی جۆن کەنەدی سەرۆکتان کە لە ساڵی 1963 کوژراوە بدۆزنەوە''.
ماریا زاخارۆڤا گاڵتەجاڕی بە هەواڵگری ئەمەریکا دەکات و
دەڵێ، کەنەدی سەرۆکیشتان 60 ساڵ بە لە ئێستە داعش کوشتی، ئەمەیش دوای ئەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بەشداری ئۆکراینای لە هێرشە تیرۆرستییەکە بەدوور گرت و ددانی بەوەدا نا کە، هێرشەکەی سەر مۆسکۆ لە لایەن تیرۆرستانی داعشەوە بووە.
هێندە نابێت ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا بە ئاشکرا ئۆکراینای تۆمەتبار کرد بە هاوکاریکردنی ئەنجامدەرانی هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر هۆڵەکەی مۆسکۆ کە لە ئەنجامدا زیاتر لە 137 کەس گیانیان لەدەست دا و چەندانی دیکەش بریندار بوون.
ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتره شه‌ڕی ئۆكراینا به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌یش له دوای له‌شكركێشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، ئێسته شه‌ڕه‌كه گه‌یشتووه‌ته ناوماڵی ڕووسیا و له ماوه‌ی ڕابردوو ئۆكراینا له ڕێی درۆنه‌وه بنكه‌كانی ده‌نگدانی ڕووسیای كرده ئامانج و ئێسته‌ش داعش مۆسكۆی شڵه‌ژاندووه، به‌م هۆكارانه‌ش تا دێت تێوه‌گلانی ته‌واوی ڕۆژئاوا له شه‌ڕه‌كه به‌ره‌وه هه‌ڵكشان ده‌چێت.