بڕیاره بۆ جارێكی تر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی پرسی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غه‌زه كۆ ببێته‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غه‌زه، له‌لایه‌ن چین و ڕووسیاوه ڤیتۆ كرا.
ئه‌مڕۆ 25ی ئادار، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كۆده‌بێته‌وه به مه‌به‌ستی
ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستێكی كاتی له مانگی ڕه‌مه‌زان كه سه‌ر ده‌كێشێت بۆ ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی، پێچه‌وانه‌ی ڕۆژی هه‌ینی، پڕۆژه‌ی ئاگربه‌ستی ئه‌مجاره له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی ئاسای ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌وه پێشكه‌ش كراوه كه مافی ڤیتۆی نییه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كان، ئیسرائیل ڕازی بووه به‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕاگه‌یاندنی دوو هه‌فته ئاگربه‌ست، 700 به‌ندكراوی فه‌له‌ستینی ئازاد بكات و له نێوان ئه‌و 700 كه‌سه، 100 كه‌سیان حوكمی كوشتن‌یان بۆ ده‌رچووه، چونكه به تاوانی كوشتنی جووه‌كان به‌ند كراون، له به‌رانبه‌ردا حه‌ماس 40 كه‌س له‌و دیلانه ئازاد ده‌كات كه به بارمته گرتوونی.
ئاگربه‌سته‌كه ئه‌گه‌ر به‌ری پێ نه‌گیرێت له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ڤیتۆن، ئه‌وا به درێژایی ڕه‌مه‌زان كۆتایی به شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له پڕۆژه‌كه‌ی ئاگربه‌ست ده‌كات له مانگی ڕه‌مه‌زان، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت له‌لایه‌ن چین و ڕووسیاوه ڤیتۆ بكرێت.
جێی باسه هه‌ینی ڕابردوو، ئه‌مه‌ریكا پڕۆژه‌یه‌كی ئاگربه‌ستی پێشكه‌ش كرد و له‌لایه‌ن چین و ڕووسیاوه ڤیتۆی له‌سه‌ر كرا.
ماوه‌ی شه‌ش مانگه شه‌ڕی غه‌زه به‌رده‌وامه و تا ئێسته زیاتر له 32 هه‌زار كه‌سی سڤیل له كه‌رتی غه‌زه بوونه‌ته قوربانی، ئیسرائیل به سه‌رۆكایه‌تیی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، به‌نیازه هێرش بكاته سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح كه له‌سه‌ر سنووری میسره و ئاواره‌یه‌كی زۆری كه‌رتی غه‌زه‌ی له‌خۆ گرتووه.