ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیاری سەپاندنی ئاگربەستی لە غەزە دا

:: PM:06:07:25/03/2024 ‌

دوای هەوڵێكی زۆر بۆ وەستاندنی ئەو شەڕە وێرانكارییەی لە كەرتی غەزە هەیە و ژمارەیەكی زۆر كوژراو و بریندار و وێرانكاری لێ كەوتەوە، وێڕای ئاوارەبوون و برسیبوونی سەتان هەزار كەس، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیارێكی بە سەپاندنی ئاگربەستێكی راستەوخۆ لە غەزە دا.

لە 171مین رۆژی شەڕی غەزە، ئەمڕۆ دووشەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیارێكی دەركرد بە سەپاندنی ئاگربەستێكی بەپەلە لە كەرتی غەزە، هاوكات ئەنجوومەنەكە نەیتوانی هەماری پڕۆژەبڕیارەكە تێپەڕ بكات كە داوای وەستانێكی بەردەوامی شەڕەكەی كردبوو.

ئەمەریكا، كە بە بەردەوام دژی دەرچوونی هەر بڕیارێك بووە لەبارەی وەستانی شەڕەكە بەو شێوەیە، ئەمڕۆ تەنیا دەنگی بەو بڕیارە نەدا، واتە رەتی نەكردەوە، رووسیاش داوای كرد ئاگربەستەكە بۆ وەستانی بەردەوامی شەڕەكە بێتە گۆڕین، ئەنجوومەنی ئاسایش داوای ئازادكردنی راستەوخۆ و بێمەرجی هەموو بارمتەكانی كرد، جیا لەوە داوای لابردنی هەموو بەربەستەكانی لەبەردەم گەیشتنی یارمەتی و زیادكردنی كرد بۆ غەزە.

نوێنەری هەمیشەیی مۆزەنبیق لە نەتەوە یەكگرتووەكان گوتی، ئەو پڕۆژەبڕیارە لە بری تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش پێشكەش دەكەین، داوای ئاگربەستێكی بەپەلە لە مانگی رەمەزان دەكەین، بەوشێوەی ببێتە وەستانێكی هەمیشەیی شەڕ، لەوكاتەی نوێنەری هەمیشەیی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە حەماس رێگرە لە گەیشتن بە وەستانی بەردەوامی شەڕ لە غەزە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل