سوودانی: مامەڵە لەگەڵ بانكەكانی هەرێمی كوردستانیش دەكەین

:: AM:08:59:26/03/2024 ‌
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وەڵامی پەرلەمانتاران لەبارەی پرۆسەی هەژماری من گوتی، مامەڵە لەگەڵ ئەو بانكانەش دەكەین كە لە بانكی ناوەندی تۆمار كراون.

ئەمڕۆ سێشەم 26ـی ئادار، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" كە لە سەرچاوەیەكی عێراقی وەریگرتووە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە بەرپرسانی راگەیاندووە، ئێمە بۆ مووچەی كوردستان مامەلە‌ لەگەڵ ئەو بانكانەش دەكەین كە ئەهلین، بەڵام بەمەرجێك.

سوودانی گوتوویەتی، پێویستە ئەو بانكەی مامەڵەی لەگەڵ دەكەین، لە بانكی ناوەندی تۆمار كرابێت و هیچ كێشەیەك دروست نابێت، هەروەها خەریكە لەگەڵ حكوومەتی كوردستان كێشەی مووچە بە تەواوەتی چارەسەر دەبێت.

بۆیە ئێستە هەژماری من بەمنزیكانە دەبێتـە سەكۆی یەكەمی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، لە ماوەیەكی كەمدا تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كارتی هەژماری منیان بۆ دروست دەكرێت.

یەكێك لە پڕۆژە گرنگە دیجیتاڵییەكانی‌ بانكی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان، "هەژماری‌ من"ە كە لەلایەن حكوومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستانەوە بۆ مووچەی‌ فەرمانبەران دروست دەكرێ. وەزیری‌ دارایی‌ و ئابووری‌ لە دواین دیمانەیدا گوتی‌، پڕۆژەی‌ هەژماری‌ من بە رەزامەندیی محەمەد شیاع سوودانی‌ دەست پێ كراوە. 

یەكێك لەو بانگەشە جۆراوجۆرانەی‌ كە لەلایەن خۆفرۆشانەوە دژی‌ حكوومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان دەكرێت، بەستراوەتەوە بە پڕۆژەی‌ هەژماری‌ من و وا ئاراستە دەكرێن كە ئەوە بەبێ‌ ئاگاداری‌ بەغدایە.


وشە - رامیار جەواد