دوا به دوای ڕاگه‌یاندنی بڕیاری ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئیسماعیل هه‌نیه سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، سه‌ردانی تاران ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران.
ئه‌مڕۆ 26ی ئادار كه‌ناڵی ''
ئێران پرێس'' بڵاوی كرده‌وه، هه‌نیه سه‌ردانی ئێران ده‌كات، له دوای هێرشی چه‌كدارانی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023، ئێران له ڕێی بریكاره‌كانیه‌وه هه‌ریه‌ك له لبنان و سووریا و عێراق و یه‌مه‌ن، بووه‌ته هۆی تێكدانی ڕه‌وشی ته‌ناهیی ناوچه‌كه، بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هێرشی وشكانی ئیسرائیل بۆ ناو كه‌رتی غه‌زه.
ئێسته هه‌نیه بۆ جارێكی تر سه‌ردانی ئێران ده‌كات به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پشتگیریی زیاتر له ئێران بۆ درێژه‌دان به شه‌ڕه‌كه‌یان دژ به ئیسرائیل، ئێران له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه هیچ هاوكارییه‌كی بزووتنه‌وه‌كه‌ی نه‌كردووه له شه‌ڕه‌كه‌یدا دژ به ئیسرائیل، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕژێمی ئیسلامی خۆی به سه‌رمه‌شقی به‌ره‌نگاری ده‌زانێت.
ماوه‌ی شه‌ش مانگه شه‌ڕی غه‌زه به‌رده‌وامه و تا ئێسته زیاتر له 32 هه‌زار كه‌سی سڤیل له كه‌رتی غه‌زه بوونه‌ته قوربانی، به‌مدواییه ئیسرائیل به سه‌رۆكایه‌تیی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، به‌نیازه هێرش بكاته سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح كه له‌سه‌ر سنووری میسره و ئاواره‌یه‌كی زۆری كه‌رتی غه‌زه‌ی له‌خۆ گرتووه.