نرخی موەلیدەی سلێمانی ڕاگەیەنرا

:: AM:10:39:26/03/2024 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، نرخی كارەبای ستییەكانی بۆ ئەم مانگە دیاری كرد كە نرخی هەر كیلۆواتێك 252 دینارە.

ئەمڕۆ سێشەم 26ی ئادار، لیژنەی باڵای دیاریكردنی نرخی كارەبای ستییەكانی رای گەیاند، نرخی كیلۆواتی كارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ئادار دیاری كرد كە بڕەكەی 252 دینار بۆ هەر كیلۆواتێكە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوە كرد، بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ، ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەكان ئامادە كراوە، نرخی كیلۆواتێك كارەبای موەلیدەی ستییەكان بۆ ئەم مانگە ئادار بریتییە لە 252 دینار.

جێی ئاماژەیە بۆ مانگی شوبات نرخی كیلۆواتێك كارەبای موەلیدەی ستییەكان 254 دینار بوو، بۆ ئەم مانگە كیلۆواتێك دوو دینار دابەزیوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە، پێویستە سەرجەم ستییەكانی سنووری  سلێمانی پابەندبن بەو نرخەی بۆیان دیاری كراوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن، ڕێكاری یاسایی دەگرینە بەر.



وشە - سۆران عەزیز