یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له پرسی مووچه و دواخستنی له‌لایه‌ن به‌غداوه، نایه‌وێت باسی ئه‌وه بكات به‌غدا سته‌م له فه‌رمانبه‌ران ده‌كات و ده‌یه‌وێ ئه‌وه بخاته ئه‌ستۆی حكوومه‌ت.
لانه ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق، به "وشه"ی راگه‌یاند، پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌وه بزانن ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بارودۆخی ئابووری له كوردستان ده‌بێت، هه‌روه‌ها له رووی سیاسییه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان وشیاره و ده‌زانێت چ لایه‌نێك له به‌غدا به‌رگری له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات و داوای مافی خه‌ڵك ده‌كات، چ لایه‌نێكیش گرفت و كێشه دروست ده‌كات و هۆكاری نه‌ناردنی پاره‌یه.
زیاتر گوتی، یه‌كێتی به‌و كارانه‌ی گرفتی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست كرد، ئه‌وانه هه‌میشه دژی هه‌رێمی كوردستان و كوردن و هیچ كات به‌رژه‌وه‌ندیی كوردیان نه‌ویستووه و هه‌رچی پیلان هه‌بێت، دژی كورد جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
بڵند فاتیح رۆشنبیری سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و كاته‌ی یه‌كێتی به‌ته‌نیا ده‌ڕۆیشته به‌غدا و هه‌فته‌ی چه‌ند جارێك ده‌چوو و له‌گه‌ڵ كورده‌كان كۆ ده‌بووه‌وه، بۆ ئه‌وه‌بوو مووچه بخرێته سه‌ر به‌غدا و حكوومه‌تی هه‌رێم لاواز بكه‌ن، روونه هه‌ر لایه‌نێك به‌ته‌نیا رۆیشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ حزب و به‌رپرسانی به‌غدا كۆ بووه‌وه، ئه‌وا بۆ مافی خه‌ڵكی كوردستان نه‌چووه‌ته به‌غدا، ئه‌وانه‌ی ده‌چن به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان هه‌یه و كار بۆ دروستكردنی كێشه ده‌كه‌ن، به‌غدا ئاماده نییه مووچه و بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بنێرێت، یه‌كێتی سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه خراپه، ئاماده نییه باسی سته‌می به‌غدا بكات، چونكه ئه‌وه كاری خۆیان بوو.
وشه/ تایبه‌ت