له شاری ''بالتیمۆر'' نزیك له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا، كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگر خۆی ده‌كێشێت به پردێكی په‌ڕینه‌وه‌دا و پرده‌كه هه‌ره‌س ده‌هێنێت.
ئه‌مڕۆ 26ی ئادار، كه‌شتییه‌كی پڕ له كۆنتێنه‌ر له شاری ''بالتیمۆر''، خۆی
كێشا به پردێكدا كه درێژییه‌كه‌ی سێ كیلۆمه‌تره و پرده‌كه‌ش ڕووخا، به‌رپرسی گواستنه‌وه‌ی ویلایه‌تی ''میریلاند'' ئاشكرای كرد، هه‌موو ئه‌و ده‌روازانه‌یان داخستووه كه به‌ره‌و ئاراسته‌ی پرده‌كه ده‌چن، ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی دروستبوونی قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له شاره‌كه.
تا ئێسته پۆلیس و ده‌زگاكانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاره‌كه هیچ به‌رچاوڕوونییه‌كیان نه‌داوه له‌سه‌ر هۆكار و زیانه‌كانی ڕووداوه‌كه، نازانرێت چه‌ند ئۆتۆمبێل له كاتی داڕووخانی پرده‌كه‌دا تێپەڕبوون و چه‌ند كه‌س كه‌وتوونه‌ته ئاوه‌كه‌وه یان گیانیان له ده‌ست داوه.