دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگ، بڕیاری ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی له شه‌ڕی غه‌زه په‌سند كرد و ئه‌مه‌ریكاش لاری نه‌بوو له‌و بڕیاره، ئێسته ئیسرائیل پێشێلی بڕیاره‌كه ده‌كات و بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ نیگه‌رانه.
ئه‌مڕۆ 26ی ئادار ئاژانسی ''
ڕۆیته‌رز'' بڵاوی كرده‌وه، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكی كابینه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتن پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه، نێوانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل گه‌یشتووه به خراپترین ئاست، نه‌ته‌نیاهۆ ئاماده نییه بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان شه‌ڕه‌كه ڕابگرێت، به‌ڵام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مه‌ریكا هیچ لارییه‌كی ده‌رنه‌بڕیوه له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی ئاگربه‌ست و ڕاگه‌یاندنی ئاشتی له مانگی ڕه‌مه‌زان.
به‌پێی ئه‌وه‌ی ئێسته نه‌ته‌نیاهۆ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا ڕاگرتووه، ئه‌گه‌ری زۆره له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا نه‌ته‌نیاهۆ هێرشی بۆ سه‌ر شاری سنووری ڕه‌فه‌ح ده‌ست پێ بكات، كه تا ئێسته ئه‌مه‌ریكا ڕه‌زامه‌ندیی ده‌رنه‌بڕیوه له‌وباره‌یه‌وه و بایدن هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌فه‌حی وه‌ك هێڵی سوور بۆ ئیسرائیل داناوه.
دوور نییه به هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌فه‌ح كه شارێكی سنوورییه و ئاواره‌یه‌كی زۆر له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌وا بایدن هه‌موو هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسرائیل ڕابگرێت، چونكه بایدن له ناوخۆیشه‌وه فشاری زۆری له‌سه‌ره به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی شه‌ڕی غه‌زه و هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكاشی له پێشه.
ماوه‌ی شه‌ش مانگه شه‌ڕی غه‌زه به‌رده‌وامه و تا ئێسته زیاتر له 32 هه‌زار كه‌سی سڤیل له كه‌رتی غه‌زه بوونه‌ته قوربانی، ئیسرائیل به سه‌رۆكایه‌تیی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، به‌نیازه هێرش بكاته سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح كه له‌سه‌ر سنووری میسره و ئاواره‌یه‌كی زۆری كه‌رتی غه‌زه‌ی له‌خۆ گرتووه.