یه‌كێتی ده‌یه‌وێ درزی گه‌وره‌تر بخاته ناو پێكهاته و لایه‌نه‌كانی كه‌ركووك و له‌گه‌ڵ پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و دانانی پارێزگارێكی كورد نییه.
له 18ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه چوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كورد نیوه‌ی كورسییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووكی هێناوه، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكیی نێوان لایه‌نه‌كان هێشتا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا پێكنه‌هاتووه.
به‌گوێره‌ی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن پارێزگاری كه‌ركووك بۆ كورد ده‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب و توركمانیش ژماره‌ی كورسییه‌كانیان هاوشێوه‌ی كورده، بۆیه پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی ئاسته‌نگی بۆ دروست بووه.
ئێسته هه‌نگاوێكی نوێ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی كه‌ركووك دروست بووه، كه پارتی دیموكراتی كوردستان و توركمان و عه‌ره‌به‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه به‌شێوه‌ی خولی بێت، ئه‌وه‌یش وه‌ك ده‌رچه‌یه‌كی گرنگ بۆ ده‌ربازكردنی شاره‌كه له‌و بۆشاییه‌ی هه‌یه، به‌ڵام یه‌كێتی مل به‌وه نادات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی ئادار، پارتی و به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركووك كۆبوونه‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پارتی و لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان ڕازین به‌وه‌ی، پۆستی پارێزگار به‌شێوازی "خول" له نێوان پێكهاته‌كان به‌ڕێوه ببرێت.
حه‌سه‌ن تۆران سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له عێراق باسی له‌وه كرد، بڕوامان به به‌ڕێوه‌بردنێكی هاوبه‌ش له كه‌ركووك هه‌یه، برایانی عه‌ره‌ب قبووڵیان كردووه كه پۆستی پارێزگار به‌شێوازی خول له نێوان پێكهاته‌كاندا ئاڵوگۆڕی پێ بكرێت، پارتیش ئه‌وه‌ی قبووڵه.
پێشتر هیوا ئه‌حمه‌د به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی، باسی له‌وه كردبوو كه داواكاریی سه‌ره‌كیی پارتی ئه‌وه‌یه، پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك بۆ كورد بێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌مه ڕێكنه‌كه‌وتن، ڕازین به‌شێوه‌ی خول بێت به‌و مه‌رجه‌ی یه‌كه‌م خول بۆ كورد بێت.
له پێناو ئه‌وه‌ی شاره‌كه به‌مشێوه‌یه له ژێر ده‌ستی عه‌ره‌ب بمێنێته‌وه و له‌و بۆشاییه‌دا بێ، یه‌كێتی تا ئێسته ملی نه‌داوه‌ته ئه‌و چاره‌سه‌ره و هێشتایش دیار نییه كه كه‌ی پارێزگاری كورد بۆ ئه‌و شاره هه‌ڵده‌بژێرێ.