ئه‌لێكسانده‌ر بۆرتنیكۆڤ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاسایشی ڕووسیا، هه‌ریه‌كه له به‌ریتانیا و ئۆكراینا و ئه‌مه‌ریكای به تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیی هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ی سه‌ر مۆسكۆ ده‌ستنیشان كرد كه تێیدا زیاتر له 139 كه‌س بوونه قوربانی.
ئه‌مڕۆ 26ی ئادار پێگه‌ی ''
گره‌یت بریتن'' ئاشكرای كرد، ڕووسیا به فه‌رمی به‌ریتانیا تۆمه‌تبار ده‌كات به كرده تیرۆرستییه‌كه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشی خوراسانی به‌رپرسیارێتیی خۆیان ڕاگه‌یاند له ئه‌نجامدانی كرده‌كه.
ئه‌لێكسانده‌ر بۆرتنیكۆڤ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاسایشی ڕووسیا، پێچه‌وانه‌ی پوتینی سه‌رۆكی، له‌جیاتی ئۆكراینا به‌ریتانیای ده‌ستنیشان كردووه به ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی كرده تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر هۆڵی كۆنسێرتی مۆسكۆ، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ئۆكراینا به شێوازێكی ئاشكرا ڕای گه‌یاند، به هیچ شێوازێك به‌شێك نه‌بوون له كرده تیرۆریستییه‌كه.
ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتره شه‌ڕی ئۆكراینا به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌یش له دوای له‌شكركێشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، ئێسته شه‌ڕه‌كه گه‌یشتووه‌ته ناوماڵی ڕووسیا و له ماوه‌ی ڕابردوو ئۆكراینا له ڕێی درۆنه‌وه، بنكه‌كانی ده‌نگدانی ڕووسیای كرده ئامانج و ئێسته‌ش داعش مۆسكۆی شڵه‌ژاندووه، به‌م هۆكارانه‌ش تا دێت تێوه‌گلانی ته‌واوی ڕۆژئاوا له شه‌ڕه‌كه به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت.