سه‌رۆكی یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان باس له‌وه ده‌كات، هه‌ژماری من و كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان پرسێكی هه‌قـه و پێوه‌سته به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
د.عه‌لی قه‌ره‌داغی رای گه‌یاند، لایه‌نی زانستیی ئیسلام له‌گه‌ڵ هه‌موو پێشكه‌وتنێكه بۆ خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تی له هه‌ر بوارێكدا و پێویسته هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ببنه خاوه‌نی هه‌ژماری خۆیان.
د. عه‌لی قه‌ره‌داغی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان له كه‌ناڵی كوردستان24 قسه‌ی كردووه و ده‌ڵێ، هه‌ژماری من و كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مافی هه‌رێمی كوردستان و پرسێكی هه‌قـه و پێوه‌ست به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق دا.
د. عه‌لی قه‌ره‌داغی ڕه‌خنه‌ی له هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ گرت بۆ به‌ستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕاسته‌وخۆ به به‌غدا و گوتی، "ئه‌مه قۆستنه‌وه‌ی تێدایه كه به‌غدا به‌رانبه‌ر به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌كاری ده‌هێنێت."
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه كورد تا به‌م ڕۆژگار و سه‌رده‌مه گه‌یشتووه، قوربانییه‌كی زۆری داوه، بۆیه مافی خۆیه‌تی خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی بێت یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یش پرسی مووچه‌یه كه ده‌بێت به ده‌ست حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێت و نابێت به به‌غدا ببه‌سترێته‌وه.