كارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی دەگەڕێنەوە دەوام

:: AM:10:24:27/03/2024 ‌
لە هەفتەی داهاتووەوە كارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی، دەگەڕێنەوە دەوام و بایكۆت كۆتایی پێ‌ دەهێنن دەست بە دەوام دەكەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 27ـی ئادار، بەهمەن عەبدوڵا گوتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی رای گەیاند، لەپێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتییان، لە هەوڵدان بەشێك لە كارمەندەكانیان رازی بكەن بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان و مامەڵەی هاووڵاتییان رایی بكەن.

زیاتر گوتی، بەشێك لە هاووڵاتییان ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكانیان بەسەر دەچێت، ئەگەر لە كاتی خۆیدا نوێی نەكەنەوە، سزای دارایی دەدرێن.

باسی لەوەش كرد، رۆژی یەكشەمی داهاتوو كارمەندەكانیان دەگەڕێنەوە سەر كارەكانیان، هەوڵ دەدەین بە كەمكردنەوەی دەوام یان "تەناوب" هاوكارییان بكەن.

ماوەی هەفتەیەكە كارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كردووە، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بگەڕێنەوە دەوام.



وشە - رامیار جەواد