تەوەرەكانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاو كرایەوە

:: PM:12:19:27/03/2024 ‌
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، كۆ دەبێتەوە و چەند بابەتێك گفتوگۆ دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەم 27ـی ئادار، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، كۆ دەبێتەوە و چەند بابەتێك گفتوگۆ دەكات.

لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆ لەبارەی ئەو بابەتانە دەكرێ‌:
لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا دواپێشهاتەكان لەبارەی بابەتی مووچەی مانگی شوباتی 2024 دەخرێتە ڕوو و گفتوگۆ دەكرێت.

لە بڕگەی دووەمدا بابەتی بڕیار و ڕێنوێنییەكانی بانكی ناوەندیی عێراقی، لەبارەی ڕاكێشانی كاش بە دۆلاری ئەمەریكی گفتوگۆ دەكرێت.

لە بڕگەی سێیەمدا بابەتی پابەندكردنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ وەرگرتنەوەی قەرزە بازرگانییەكان دەخرێتە ڕوو.



وشە - رامیار جەواد