دوای ئه‌وه‌ی داواكاری گشتیی لاتیڤیا هه‌نگاوی نا به‌ره‌و لێپرسینه‌وه له كریجانیس كارینز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لاتڤیا، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پاره‌ی زیاده‌ی به‌كار هێناوه له كاتی سه‌ردانه فه‌رمی و حكوومییه‌كان، هه‌روه‌ها تۆمه‌تباره به به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی تایبه‌ت، ئه‌و سیاسه‌توانه ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه.
ئه‌مڕۆ 28ی ئادار ئاژانسی ''
ڕۆیته‌رز'' بڵاوی كرده‌وه، داواكاری گشتیی لاتیڤیا، كه‌یسێكی ئاماده كردووه بۆ لێپیچینه‌وه له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، به‌هۆی تێوه‌گلانی له گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی ده‌وڵه‌ت، به‌م هۆیه‌وه پێش دادگاییكردنه‌كه كریجانیس كارینز ده‌ستی له كار كێشاوه‌ته‌وه.
كارینز له ساڵانی ڕابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی لاتیڤیا بووه ، به‌هه‌ده‌ردانی پاره له‌لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسه‌وه بووه‌ته هۆی جێی باسی لاتیڤییه‌كان، ده‌ستبه‌جێ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆكان، كارینز ده‌ستبه‌رداری پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه بوو.