كریستیانه‌كانی هه‌ولێر له عه‌نكاوه، ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ یادكردنه‌وه‌ی جه‌ژنی ''ئیسته‌ر'' یان جه‌ژنی قیامه‌تی مه‌سیح کە دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەم 31ی مانگ.
جه‌ژنی قیامه‌تی مه‌سیح یان جه‌ژنی ئیسته‌ر، به گه‌وره‌ترین جه‌ژنی مه‌سیحی داده‌نرێ، جه‌ژنی قیامه‌ت تایبه‌ته به له خاچدان و دواتر زیندووبوونه‌وه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح، هه‌موو ساڵێك یادی له خاچدانی حه‌زره‌تی مه‌سیح ده‌كرێته‌وه كه له ''
گۆلگۆسا'' له قودس له‌لایه‌ن ڕۆمانییه‌كانه‌وه له خاچ درا.
له‌م ڕۆژه‌دا وه‌ك دڵگرانی و ده‌ربڕینی ماته‌م، كریستیانه‌كان خاچه‌كان لێ ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یشارنه‌وه، هه‌روه‌ها هێلكه وه‌ك هێمای ژیان و نوێبوونه‌وه ڕه‌نگ ده‌كرێت و سیمای جه‌ژنه‌كه هێلكه، ئه‌مه‌یش نیشانه‌یه بۆ ده‌ستپێكێكی نوێی ژیان و دووباره له دایكبوونه‌وه‌ی هه‌موو گیاندا‌رێك كه سه‌ره‌تا له هێلكه‌یه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، هێلكه‌كان به بۆیه‌ی ره‌نگاوڕِه‌نگ ده‌نه‌خشێنرێن وه‌ك هێمایه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی حه‌زره‌تی عیسا، ئه‌مه‌یش پێوه‌ندی به سروشته‌وه هه‌یه.
ئێسته مه‌سیحییه‌كانی هەولێری پایتەخت ئاماده‌كارییه‌كانیان ده‌ست پێ كردووه تا له ڕۆژی یه‌كشه‌م یادی ڕۆژه پیرۆزه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه.