بڕیاری كەمكردنەوەی رەسمی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردە جێبەجێ دەكرێت

:: PM:10:21:28/03/2024 ‌

دوێنی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان زنجیرەیەك بڕیاری بۆ بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییان دا، لەوانە دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆران و دابەشكردنی زەوی نیشتەجێبوون بەسەریان و داشكاندن لە قەرزەكانی ئاو و كارەبا و هاتوچۆ و كرێی خوێندنی خوێندنی پارالێل و رسوومانی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی ئاژەڵی گۆشت، كە كاردانەوەی زۆر باشی هەبوو، لای خۆیەوە وەزارەتی دارایی دەستی بە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی پێوەست بەو وەزارەتە كرد.

بەپێی گشتاندنێكی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی كورستان، ئاماژە بە كۆبوونەوە و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە رۆژی چوارشەم 27ی ئاداری 2024 و بە مەبەستی كەمكردنەوەی نرخی گۆشتی سوور و لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی، لە رۆژی هەینی 29ی ئاداری 2024، رەسمی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردە بە رێژەی 50% كەم دەكرێتەوە، بڕیارەكەش لە سەرجەم بەڕێوبەرایەتییەكانی گومرگ جێبەجێ دەكرێت.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل