وەزارەتی دارایی خشتەی تەواوكاریی مووچەی فەرمانبەرانی راگەیاند

:: PM:11:14:28/03/2024 ‌


دوای ئەوەی دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی دا، ئەمڕۆ پێنجشەم وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێم خشتەی بەشی زۆری وەزارەت و دەستە  سەربەخۆكانی راگەیاند، هەر ئەمشەو خشتەی تەواوكاریی بۆ وەزارەتەكانی ماون راگەیاند.

لە خشتەی یەكەمی وەزارەتی دارایی، مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم لە رۆژی شەمووی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت و لە وەزارەتی تەندروستییەوە دەست پێ دەكات، لە خشتەی دووەم و تەواوكاری دابەشكردنی مووچە تا رۆژی پێنجشەمی داهاتوو بەردەوام دەبێت، لە خوارەوە هەردوو خشتەی یەكەم و تەواوكارییە كە ئەمشەو لەلایەن وەزارەتی داراییەوە هاتنە راگەیاندن.


 







وشە - مه‌حموود ئیسماعیل