بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی: بڕیاری لێخۆشبوون سەرجەم سزاكان دەگرێتەوە

:: AM:11:18:29/03/2024 ‌
بەپێی بڕیارەكەی سەرۆكی حكوومەت، لە 20%ـی لێخۆشبوونی هاتوچۆ دەكرێت، بەرپرسێكی هاتوچۆش دەڵێت، هەر شۆفێرێك سزای لەسەر بێت دەتوانێت سودمەندبێت لەو بڕیارە.

ئەمڕۆ هەینی 29ـی ئادار، عەمید ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی سلێمانی، بە "وشە"ی راگەیاند، بەپێی ئەو رێنوێنییانەی لای ئێمە هەیە، بڕیارەكانی سەرۆكی حكوومەت بۆ لێخۆشبوونی 20%ـی هاتوچۆ سزاكانی سەرپێچی دەگەڕێتەوە، واتە ئەوانەی سزایان هەیە لە سەرپێچییەكانی هاتوچۆ، لەگەڵ غەرامەی كامێرای هاتوچۆ، هەر شۆفێرێك سزای لەسەر بێت دەتوانێت سوودمەندبێت لەو بڕیارە.

زیاتر گوتی، ئەو بڕیارە مامەڵەكانی تری هاتوچۆ ناگرێتەوە ساڵانە و بەسەرچوون و مۆڵەت كە پارە لەسەر شۆفێر دەكەوێت، بەڵام سزا و غەرامەكانی كامێرای هاتوچۆش دەگرێتەوە.

بەگوتەی ئەو بەرپرسەی هاتوچۆ، ئەوانەی لە كامێرای هاتوچۆیان داوە و غەرامەیان بۆ گەڕاتەوە ئەوانیش دەتوانن لە 20%ـی لێخۆشبوونیان بۆ بكرێت، لەگەڵ سزاكانی دواكەوتن ئەوانەی مۆڵەت و سەنەوییا دەكەوتووە و بەهۆیەوە غەرامە دەكرێت، ئەو بڕیارە ئەوانەش دەگرێتەوە.



وشە - رامیار جەواد