له بازاڕێكی قه‌ره‌باڵغی حه‌له‌ب، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه لانی كه‌م حه‌وت كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی تریش بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌كه له شاری ئه‌عزاز رووی داوه كه سه‌ربه پارێزگای حه‌له‌به و كه‌وتووه‌ته نزیك سنووری توركیا. به‌پێی زانیارییه‌كان ژماره‌ی قوربانییه‌كان له به‌رزبوونه‌وه‌دان.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه باڵه‌خانه‌یه‌ك گڕی گرتووه و زیان به‌ر چه‌ندان ئۆتۆمبێل كه‌وتووه. هێشتا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه. ته‌قینه‌وه‌كه كاتێك رووی دا كه خه‌ڵك له بازاڕدا خه‌ریكی كڕینی جلوبه‌رگی جه‌ژن و پێداویستییه‌كانیان بوون.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، كڵاوسپییه‌كان كه به گرووپێكی فریاكه‌وتنی خۆبه‌خشی سووریا هه‌ژمار ده‌كرێن، رایان گه‌یاندووه دوو منداڵیش له نااو قوربانییه‌كاندان.
ئه‌عزاز له‌لایه‌ن گرووپه میلیشیاكانی سه‌ربه توركیاوه ئیداره ده‌كرێت
ئه‌عزاز له‌لایه‌ن گرووپه میلیشیاكانی سه‌ربه توركیاوه ئیداره ده‌كرێت و به ناوه‌ندی ئۆپۆزسیۆنی سووریا هه‌ژمار ده‌كرێت.
له ساڵی 2017 هه‌ر له‌و شاره 40 كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كوژران. له ساڵی 2013 شاره‌كه له‌لایه‌ن داعش كۆنترۆڵ كرا و بۆ ماوه‌یه‌ك داعش ئیداره‌ی شاره‌كه‌ی ده‌كرد.