به‌رپرسێكی باڵای پارتی رای گه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پارتی به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ناكات، سووره له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی دژی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی و ئه‌و دیزاین و سیناریۆیه‌ی كه ناحه‌زانی كورد بۆ هه‌ڵبژاردن دایانڕشتووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌پرسێكی باڵای پارتی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پارتی به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ناكات. ئه‌و پێی وایه نه‌ك پارتی، به‌ڵكو لایه‌نه‌كانی تریش نیگه‌رانن له دۆخه‌كه و ته‌نانه‌ت هێشتا یه‌كێتیش كاندیده‌كانی پێشكه‌ش نه‌كردووه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ دوا واده بێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه له‌لایه‌ن پارتییه‌وه هیچ بڕیارێك نییه كه ناوی كاندیده‌كانی راده‌ست بكات.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه بچێت، ئه‌وا پارتی زۆر لای ئاساییه كه نه به‌شداری بكات و نه به‌شداریی پرۆسه‌ی حوكمڕانی بێت، نه ده‌بێته كۆسپیش له به‌رده‌م پرۆسه‌كه، به‌ڵكو چاوه‌ڕوانی پێشهاته‌كان ده‌كات و بۆ هه‌موو رووداوه‌كان قسه‌ی خۆی ده‌بێت.
جێی باسه رۆژی 10ی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ دیاری كراوه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆش دوا واده‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیده‌كانی قه‌واره‌كان و هێشتاش پارتی بڕیاری نه‌داوه كه ناوی كاندیده‌كانی راده‌ستی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بكات.
وشه\ئاسان محه‌مه‌د