پێنجشه‌م جه‌یك سولیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا، ده‌چێته سعوودیه بۆ مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتنی نێوان سعوودیه و ئیسرائیل و به‌ستنی په‌یماننامه‌ی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووی نیسان، پێگه‌ی ''
ئه‌یكسۆس'' پلانێكی نوێی ئه‌مه‌ریكای بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاشتی له نێوان ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان و ئیسرائیل ئاشكرا كرد، دوو سبه‌ی سولیڤان له سعوودیه چاوی به محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی ئه‌و شانشینه ده‌كه‌وێت، به مه‌به‌ستی دروستكردنی ژێرخانێكی به‌رین بۆ ڕێككه‌وتنی نێوان سعوودیه و ئیسرائیل.
ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ڵێن، مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی سولیڤان بۆ لای بن سه‌لمان ڕاگه‌یاندنی ڕێككه‌وتنه گه‌وره‌كه‌یه، هه‌رچه‌نده كۆشكی سپی ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتنی نێوان سعوودیه و ئیسرائیل ئه‌گه‌رێكی لاوازه بۆ ئێسته، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا چه‌ند مانگێكی ماوه و شه‌ڕی غه‌زه‌ش درێژه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئیداره‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی مێژووی له نێوان ئیسرائیل و سعوودیه ڕابگه‌یه‌نن.
بایدن به نیازه ڕێ بۆ په‌یماننامه‌یه‌ك خۆش بكات له ڕێی ده‌ركردنی چه‌ند یاسایه‌كی وه‌ك فرۆشتنی چه‌كی ئه‌مه‌ریكا به سعوودیه، پاڵپشتی له سعوودیه ده‌كات بۆ به‌ده‌ستخستنی وزه‌ی ئه‌تۆم و به‌كارهێنانی بۆ كاری خزمه‌تگوزاری، له به‌رانبه‌ردا بایدن ده‌یه‌وێت سعوودیه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕێكبكه‌وێت و چه‌ند مه‌رجێك بداته ئیسرائیل، له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا پرسی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین یه‌كێك ده‌بێت له‌و خاڵانه‌ی كه كاری بۆ ده‌كرێت.
له ئه‌گه‌ری ڕازیبوونی سعوودیه به پێشكه‌شكردنی داوایه‌ك بۆ ئیسرائیل له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی نێوانیان، ئه‌وا بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكی كابینه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل، ده‌كه‌وێته نێوان دوو به‌رداش، یان پێشوازی له ڕێككه‌وتنێك ده‌كات بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێوان سعوودیه و ئیسرائیل و ئاسانكاری ده‌كات بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی، یان پێشنیاره‌كه‌ی سعوودیه و ئه‌مه‌ریكا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و به‌م جۆره‌ش ته‌واوی پشتگیریی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ست ده‌دات.
بایدن گەشبینە
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، پێوه‌ندیی نێوان ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه له‌باره‌ی په‌یماننامه‌ی به‌رگریی سعوودیه به‌ره‌وپێش چووه و ته‌نیا واژووكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه ماوه له نێوان واشنتن و ڕیاز، بایدن پێی وایه ڕێككه‌وتنی نێوان سعوودیه و ئیسرائیل، شتێكه كه ده‌توانرێت بێته دی، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای درێژه‌كێشانی شه‌ڕی غه‌زه.
به پێچه‌وانه‌ی بایدنه‌وه كه هێشتا هیوای به‌وه‌یه ئیسرائیل و سعوودیه بگه‌یه‌نێته ڕێككه‌وتن، زۆر له به‌رپرسانی كۆشكی سپی، بێ هیوابوون له ڕێككه‌وتنی نێوان سعوودیه و ئیسرائیل، چونكه بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له‌لایه‌ن زۆر له هاوپه‌یمانه سیاسییه توندڕه‌وه‌كانیه‌وه، له ناوخۆ ڕێگری لێ ده‌كرێت ئاشتی ڕابگه‌یه‌نرێت و ده‌وڵه‌ت بۆ فه‌له‌ستین دروست بكرێت، هه‌روه‌ها له ئه‌مه‌ریكاش به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه ناوماڵی ئه‌مه‌ریكا دووبه‌ره‌كی تێكه‌وتووه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا سعوودییه‌كان ئه‌وه‌یان نه‌شاردبووه‌وه كه تاكه ڕێ بۆ ئه‌وه‌ی سعوودیه پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه، بریتییه له ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ئیسرائیل له غه‌زه و پابه‌ندبوونی ئیسرائیل به كاركردن و ڕازیبوون به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی، له به‌رانبه‌ردا نه‌ته‌نیاهۆ نه‌ك ته‌نیا دژی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینییه، بگره دژی ئه‌وه‌شه ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی له به‌ره‌ی ڕۆژئاوا كه‌رتی غه‌زه به‌ڕێوه به‌رێت دوای شه‌ڕه‌كه.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنیش بكرێت له نێوان ئیداره‌ی بایدن و سعوودیه له‌باره‌ی فرۆشتنی چه‌ك به سعوودیه و ڕازیبوونی ئه‌مه‌ریكا به به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه، هێشتا ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه بدات، ئه‌مه‌یش شتێكی ئه‌سته‌مه، چونكه ناوماڵی ئه‌مه‌ریكا په‌رت بووه و ته‌نانه‌ت زۆر له دیموكراته‌كانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین ڕێككه‌وتنێك بێته ئارا له به‌رژه‌وه‌ندیی بن سه‌لمان و نه‌ته‌نیاهۆ بێت.
هه‌رچه‌نده لیندسی گراهه‌م سیناتۆری دیاری كۆمارییه‌كان ڕای گه‌یاندووه، كار ده‌كات بۆ سه‌رخستنی ڕێككه‌وتنه‌كه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری زۆره دۆناڵد تره‌مپ له كۆتا ساتدا له ڕێی فشار خستنه‌سه‌ر كۆمارییه‌كان له ئه‌نجوومه‌ن، ده‌ستێوه‌ردان بكات و ڕێگریی له ڕێككه‌وتنامه‌یه‌ك بكات كه ببێته ده‌ستكه‌وت بۆ بایدن و ئیداره‌كه‌ی.