له نیسانی ساڵی رابردووه‌وه تا ئێسته له ئێران، لانی كه‌م 52 كه‌س به‌هۆی مین گیانیان له ده‌ست داوه و پشكی شێری ئه‌و قوربانییانه‌ش به كوردستان كه‌وتووه.
ته‌قینه‌وه‌ی مینه به‌جێماوه‌كان له جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق و ئه‌و مینانه‌ی كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردووه‌وه له‌لایه‌ن سوپای پاسداران چێنراون، بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ژماره‌ی قوربانییانی مینیش زیاد بن.
رێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو بڵاوی كرده‌وه، 56% ی كۆی ژماره‌ی قوربانییانی مین له ئێران له ساڵی رابردوودا، كورد بوون و 17%ی قوربانییانیش ژن و منداڵ بوون.
لانی كه‌م 13 هاووڵاتی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی به‌جێماوی شه‌ڕ له ناوچه سنوورییه‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژراون، 39 كه‌سی تر بریندار بوون یان به‌شێك له ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان له ده‌ست داوه.
زیاتر له 67%ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌ی مین له پارێزگاكانی ئیلام، كرماشان، سنه وورمێدا تۆمار كراون
به‌پێی راپۆرته‌كه زیاتر له 67%ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌ی مین له پارێزگاكانی ئیلام، كرماشان، سنه وورمێدا تۆمار كراون كه 30 كه‌س له‌وان كورد و پێنج كه‌سیان له په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستان بوون. لانی كه‌م حه‌وت منداڵ و مێرمنداڵی ژێر 18 ساڵ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه بوونه‌ته قوربانی
جگه له‌و مینانه‌ی كه له سه‌رده‌می شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق به‌جێ ماون، ده‌ركه‌وتووه كه حكوومه‌تی ئێران له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی كوردستان و به‌لووچستان، مینی نوێی له‌و سنوورانه‌دا چاندووه. زۆربوونی قوربانییانی مین له پارێزگاكانی سنه و ورمێ و سیستان و به‌لووچستان، یه‌ك له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كۆماری ئیسلامییه.
رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و UN، ده‌وڵه‌ته‌كانی پابه‌ند كردووه كه له به‌رهه‌مهێنان، كۆكردنه‌وه و گواستنه‌وه‌ی مینی دژه نه‌فه‌ر ڕێگریی بكه‌ن، به‌ڵام كۆماری ئیسلامیی ئێران یاسا و رێساكانی پێشێل كردووه.