به‌رپرسانی پێشووی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی ده‌ده‌ن له هێرشی پێچه‌وانه‌ی ڕژێمی ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هێرشكردنه سه‌ر ناوخۆی ئیسرائیل، ئه‌مه‌ش له وه‌ڵامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئێران له سووریا، كه ئێران به پێگه‌ی دیپلۆماسی ناوی ده‌بات و تێیدا چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی دیاری سوپای پاسداران كوژران.
پێگه‌ی ''
نیویۆرك تایمز'' بۆچوونی به‌رپرسانی پێشووی ئه‌مه‌ریكایان وه‌رگرتووه له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ی به‌مدواییه ئیسرائیل كردوویه‌تییه سه‌ر ئێران له سووریا، به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێیان وایه، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل ده‌بێته هۆی ئاڵۆزبوونی دۆخه‌كه و به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه، ئێران هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه ده‌كاته‌وه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، هێرشه‌كه به‌شێكه له ستراتیجی ته‌لئه‌بیب بۆ لاوازكردنی هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه.
شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن له دوای كوژرانی قاسم سلێمانی، ئه‌م گورزه‌ی له ئێران دراوه كوشنده‌ترین گورز بووه، له نێوان كوژراوه‌كاندا جه‌نه‌راڵ محه‌مه‌د ڕه‌زا زاهیدیی تێدایه كه به دووه‌م گه‌وره‌ترین كه‌سی سوپای پاسدارانی ئێران داده‌نرێت، له‌گه‌ڵ دوو فه‌رمانده‌ی دیاری تر و چوار ئه‌ندامی دیاری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، كه له باڵه‌خانه‌كه‌ی ئێران‌دا بوون له سووریا.
هه‌ندێكی تر له شاره‌زایان پێیان وایه، ئێران وه‌ڵامی هێرشه‌كه ده‌داته‌وه، به‌ڵام نایگه‌یه‌نێته ئاستێك كه ئاڵۆزییه‌كان ببێته شه‌ڕێكی هه‌رێمی.
ئەمە لە کاتێکدا وەڵامی ئێران مشتومڕێکی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، مەلایەکی سونی لە پێگەی فەرمی X بە تەنزەوە نووسیویەتی: ''ئەگەر ئێران مووشەک بنێرێت بە تەلئەبیبەوە ئەوا من دەبمە شیعە''.
ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه ئاگاداری هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل نه‌بووه و به‌شێك نه‌بووه لێی، به‌ڵام ئێران به‌رده‌وامه له تۆمه‌تباركردنی ئه‌مه‌ریكا و دوێنێ عه‌لی شه‌مخانی ڕاوێژكاری خامنه‌یی و وه‌زیری پێشووی به‌رگریی ئێران ڕای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ئاگاداری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه دیپلۆماسییه‌كه‌مان بووبێت له سووریا یان نا، واشنتن ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسیاره له‌و تاوانه‌ی كه ئیسرائیل كردوویه‌تی.