به‌رپرسی په‌یمانگه‌ی كوردستان بۆ پرسه سیاسییه‌كان گوتی، ھه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌نجامی ھه‌بوو، چونكه دوولایه‌نه بوو، لایه‌نێكی پێوه‌ندیی به كێشه‌كانی نێوان ھه‌رێم و به‌غدا ھه‌بوو كه تا ئاستێكی باش چاره‌سه‌ر بووه، ئه‌وه‌ی ھه‌ڵبژاردن ماوه كه پێشبینی ده‌كرێ مه‌رجه‌كانی پارتی قبووڵ بكرێن.
نه‌سره‌ت سۆفی به‌رپرسی په‌یمانگه‌ی كوردستان بۆ پرسه سیاسییه‌كان، بۆ "وشه" گوتی، دوای ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ھه‌ڵوێستێكی وه‌رگرت له‌باره‌ی ھه‌ڵبژاردن و ئه‌و بڕیارانه‌ی دژی ھه‌رێمی كوردستان ده‌درێن، ورده‌ورده ئه‌نجامی ئه‌و ھه‌ڵوێسته به‌دیار ده‌كه‌ون.
ئه‌و روونی كرده‌وه له ساڵی 2014ه‌وه، به‌غدا تا ئه‌م ئاسته نه‌رمی نه‌نواندووه له ناردنی پاره و ئاماده‌یی بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، ئێسته ئه‌وه ده‌مێنێت بێن مه‌رجه‌كانی پارتی جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ ھه‌ڵبژاردن، چونكه مه‌رجه‌كانی پارتی قورس نین و ته‌نیا دوای كردووه ھه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بكرێت، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت مه‌رجه‌كانی پارتیش له‌به‌رچاو بگرن و ھه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت، بۆیه تا ئێسته ئه‌نجامه‌كانی ھه‌ڵوێستی پارتی ئه‌رێنین.
له ساڵی 2014ه‌وه، به‌غدا تا ئه‌م ئاسته نه‌رمی نه‌نواندووه
وه‌ك زیاتر خستیه روو، ئه‌وه‌ی پێوه‌سته به رێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، خه‌ریكه چاره‌سه‌ری كۆتایی بۆ ده‌كرێت و ئه‌وه‌ی ھه‌ڵبژاردن ده‌مێنێته‌وه. پارتی خۆی داھێنه‌ری ھه‌ڵبژاردن بووه له ساڵی 1992 و سه‌رۆك بارزانی خۆی داوای ھه‌ڵبژاردنی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تی شۆڕشگێڕی بۆ شه‌رعییه‌تی ھه‌ڵبژاردن بگۆڕێت. پارتی له هه‌ڵبژاردن ناترسێت و ده‌یه‌وێت ھه‌ڵبژاردن بكرێت، به‌ڵام ھه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بێت .
سۆفی باسی له‌وه‌ش كرد، ھاتنی نوێنه‌ری وڵاتان و یوئێن بۆ لای سه‌رۆك بارزانی، به‌ھه‌ندوه‌رگرتنی ھه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستانه و ده‌یانه‌وێت پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك حزبێكی گه‌وره، به‌شداری له ھه‌ڵبژاردن بكات و له نیگه‌رانییه‌كانی پارتی تێده‌گه‌ن، بۆیه دێن سه‌ردانی پارتی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكات و مه‌رجه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زانن ھه‌ڵبژاردن به‌بێ پارتی ئه‌گه‌ر له‌ڕووی ته‌كنیكیش بكرێت، دواجار سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه ناكرێت ھه‌ڵبژاردن به‌بێ پارتی بكرێت و پارتی گه‌وره‌ترین حزبی كوردستانه و ناكرێت بۆچوونی خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌رچاو نه‌گیرێت .
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم