لویس ساكۆ: هەڵوێستەكانی سەرۆك بارزانی لەبیر ناكەین

:: PM:09:34:04/04/2024 ‌
      
كریستیانەكان لە عێراق دووچاری گوشار و زەوتكردنی سامان و مافەكانیان و بەكارهێنانیان بۆ مەرامی سیاسی لەلایەن چەند گرووپێكی چەكدارییەوە دێنەوە، ئەوەش وا دەكات جیا لە هەرێمی كوردستان هەست بە ئارامی و پارێزراوی نەكەن، پاتریاركی كڵێسای كلدانی لە عێراق و جیهان ئاماژە دەكات كە هەڵوێستەكانی سەرۆك بارزانی لەبیر ناكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەم لویس ساكۆ، پاتریاركی كڵێسای كلدانی لە عێراق و جیهان بە كوردستان24ی راگەیاند، سەرۆك بارزانی بەردەوام بەرگری لە مافی پێكهاتەكان كردووە و هەرگیز كەمتەرخەمی لە بەرانبەریان نەكردووە، بۆیە هەڵوێستەكانی سەرۆك بارزانی لەبیر ناكەن.

دووپاتیی كردەوە، هەڵوێستەكانی سەرۆك بارزانی بەرانبەر بە كۆتا و پێكهاتەكان دەمێننەوە، بەتایبەتی كە داكۆكی لە مانەوەی كورسییەكانیان لە پەرلەمانی كوردستان كرد، ساكۆ هیوای خواست عێراق رۆڵەكانی لە ئامێز بگرێت نەك ستەمیان بەرانبەر بكات.

ئاماژەی كرد، زۆر سوپاسی ئەو لەئامێزگرتنە گەرمەین كە لە هەرێمی كوردستان پێشكەشی تەواوی پێكهاتەكان كراوە، وەك كریستیان هەست دەكەیەن ئێرە ماڵی خۆمانە و خەڵكی ئەم ناوچەیەین، لێرە خاوەنی شكۆ و ئازادیی خۆمانین، كولتووری خۆمان دەپارێزین، ئەمەش گوڵێكە بە جەستەی هەرێمی كوردستان و عێراقەوە، نەوەك دڕكێك وەك ئەوەی هەندێك كەس بیری لێ دەكەنەوە.

پاتریاركی كڵێسای كلدانی لە عێراق و جیهان ئاماژەی كرد، سەرۆك بارزانی هەرگیز كەمتەرخەمی لەگەڵ ئێمە نەكردووە، بەتایبەتی لەكاتی راگواستنی داعش بۆ كریستیانەكان و كشانەوەی فەرمانی كۆماری، بەشێوەیەك چەند قسەیەكی كرد هەمیشە لە یادی كریستیانەكان دەمێننەوە و بیرمان ناچێت كاتێك گوتی، ئێمە بەیەكەوە دەژین و بەیەكەوەش دەمرین، ئەمە قسەیەكە لە زێڕ.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل