زەوی چەند كیلۆیە؟

:: PM:09:38:04/04/2024 ‌

زەوی بەو هەموو شاخ و بەرد و دارەوە، بەو هەموو شار و ئاوەدانییەوە، وا لە مرۆڤ دەكات لە خۆی بپرسێت، دەبێ چەند كیلۆ بێت؟ ئێستە زانایان ئەو وەڵامەیان داوەتەوە.

وەڵامی ئەم پرسیارە بەپێی شێوەی كێشانەكە دەگۆڕێت. بۆ نموونە مرۆڤ كە دەچێتە سەر هەسارەیەكی ترەوە، كێشی نامێنێت، چونكە هێزی ڕاكێشانی تێدا نییە، كەواتە زەویش بە هێزی ڕاكێشانەوە قەبارەیەكە و بەبێ ڕەچاوكردنی ئەو هێزە، تەنیا وەك تەنێكی بۆشایی ئاسمان تەماشای بكەین، كێشانێكی تری هەیە.

دوای چەندین سەدە لە گەڕان بەشوێن كێشی زەویدا، لە عومەر خیامەوە تا زانایانی نوێی فەلەكناسی، دواجار ئاژانسی ناسای ئەمەریكی كێشی زەوی دۆزییەوە كە بریتییە لە 5.9722×1024 كیلۆ گرام. یان 13.1 سیبتیلیۆن گاڵۆن. واتە كێشی كۆی زەوی یەكسانە بە 13 كوادريليون لە هەرەمی خەفرەعی میسر. كێشی ئەو هەرەمە 4.8 مليار كیلۆ گرامە.

سەبارەت بە كێشی زەوی بەبێ هێزی ڕاكێشان، هێشتا زانایان لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكەن. ساڵی 1797 هێنری كافندیچ زانای فیزیایی كۆمەڵێك پێوەری داهێنا كە تا ئێستەش لەسەر ئەو پێوەرانە دەڕۆن، بەڵام هێشتا جێی مشتومڕە.


وشە - عەبدوڵا عومەر