پەرلەمانتارێك بۆ یەكێتی: ئەو رێككەوتنە لەبارەی مووچە تێك مەدەن سوپاستان دەكەین

:: PM:09:50:04/04/2024 ‌

هەڵوێستەكانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان دیوێكی تریان هەیە، كە بە بەردەوام بەرژەوەندخوازی تیادایە، ئەگەر دژی هەرێم و گەلەكەشی بێت، ئێستە پرسی هاتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كردووە بە دەستكەوتێكی خۆی، پەرلەمانتارێكی خوڵی پێشووی پەرلەمانی كوردستان دووپاتی دەكاتەوە كە نەك دەستكەوتی یەكێتی نەبوو، بگرە هیوادارین ئەوەی كراوە و هاتنی مووچەی فەرمانبەران لە ژیرەوە نەبڕن.

ئەمڕۆ پێنجشەم چواری نیسانی 2024، بەهمەن كاك عەبدوڵا، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، یەكێتی نەك هەر هیچ هاوكار و هۆكار نەبوو بۆ ئەوەی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان چارەسەر بكرێت و بەغدا بێتە سەر رێگەی راست، بگرە هیچ بارێكی هەڵنەگرت.

باسی لەوەش كرد، یەكێتی بە چ روویەكەوە دەڵێت پرسی مووچە و چارەسەری دەستكەوتی ئەوانە، وەڵا بابە ئەگەر دەستی بۆ نەبەن و نەیبڕن هەموو خەڵك و ئێمەش مەمنوونیان دەبین، بۆیە ئەگەر ئەو مووچەیە نەبڕن باشترین دەستكەوتە، چونكە ئەوان فێرن.

عەبدوڵا دووپاتی كردەوە، لە ژێرەوە خەریكی ئەوەن بیبڕن، واتە لە ژێرەوە دژی هەرێمی كوردستان و خەڵكی كوردستانن، هیوادارین لە ژێرەوە ئەو مووچەیە كە دوای چەند مانگێك چارەسەر كراوە، یەكێتی نەیبڕێت و خەڵك برسی بكات، ئەوان نەك پشكیان نییە لە هاتنی مووچە، داوایان لێ دەكەین ئەو رێككەوتنە تێك نەدەن و سوپاسیان دەكەین.

وشە/ تایبەت





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل